كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ڕایگەیاند'' سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆنگرەی پێنجەمی خۆی دەبەسرێت.''
ئەمڕۆ، لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەكە سەردانی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵیان كردووە،باسیان لە کاتی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمیان کرد کە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ١٩ بۆ ٢٠ مانگ.
عەلی باپیری وتیشی'' بەتەمابووە ناوی سەرۆكی لەسەر نەمێنێت و وەكو كەسی یەكەمی كۆمەڵ نەمێنێتەوە، بەڵام لەبەر داواکاری زۆری ئەوانەی دەوروبەری لە پۆستەکەی خۆی ماوەتەوە.''
سەرۆکی کۆمەڵەش دەڵێت" سەركردایەتی بە دەستبەستراوی ناكرێت. وەكو رابردوو سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری ناكەم دەبێت دەستكراوەبین و قسەمان بڕوات. بەو شێوەیە سەرۆكایەتی دەكەم نەچمە ناو وردەكارییەكانەوە، خەریكی بابەتی ستراتیژی بم"