فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغداد ناکۆکی نێوانیان گەیشتوەتە لوتکە، ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمان تەنها نەوەی نوێ بەردەوام بووە لە دانیشتنەکە و ئامادەی خوێندنەوەی دووەمی یاسای حەشدی شەعبی بووە.
لەگەڵ ئەوەی نزیکەی ٨٠ ڕۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە بەڵام تائێستا فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمان نەگەشتونەتە ئەوەی یەک هەڵوێستیان هەبێت لە پێناو دەستبەرکردنی مافی هاوڵاتیان.
هەر لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان پرسی مووچەیان نەکردوە بە بڕگەیەکی سەرەکی کۆبوونەوەکان و یەک هەڵوێست نەبوون لەسەر بەشداری کردنی یاخود بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکان.
هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ کاتێک باسی مووچە نەکراوە سەرجەم لایەنەکان جگە لە نەوەی نوێ کۆبوونەوەکەیان جێهێشتوە و بەتەنها نەوەی نوێ ئامادەی خوێندنەوەی دووەمی یاسای حەشدی شەعبی بووە.