مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ''هه‌سه‌ده''، داوای راگرتنی هێرشه‌كان بۆسه‌ر دروزه‌كان له پارێزگای سوه‌یدا ده‌كات.
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی'' ئێمه له سوه‌یدا بانگه‌واز له گه‌له‌كه‌مان وه‌رده‌گرین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێڕه‌وی سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه ئامانج".
وتیشی، "كوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و به‌هاكانی سوریان، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م كاره شه‌ڕانگێزیانه بوه‌ستێنرێن و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرسی ئه‌و روداوانه بكرێت".
مه‌زڵوم عه‌بدی ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، دوای ١٣ ساڵ شه‌ڕ، كاتی ئه‌وه هاتوه خوێنڕشتن ڕابگیرێت، سوریا به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌ره‌وپێش ناچێت، به‌ڵكو به گفتوگۆ و عه‌قڵ سه‌رده‌كه‌وێت.