ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦ ی تەموز بۆ دووەمجار بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی شێخان کە کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بە ناوی هەند ئۆیلەوە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی تێدا ئەنجام دەدات.
شەوی چوار شەممە ١٦ ی تەموز دژەتیرۆری کوردستان لە رایگەیاندراوێکدا دەڵێت" جارێکی دیکە کاتژمێر ٧:١٠ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر کێڵگەی نەوتی شێخان، کە کۆمپانیای هەند ئۆیڵی ئەمریکی کاری تێدا دەکات".
"جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە". ( دژەتیرۆر ئاماژەی بۆ دەکات ).
بەیانی ئەمرۆ کاتژێر ٧:١٤ کۆمپانیای هاند ئۆیل لە کێڵگەی نەوتی شێخان بۆردوومانکرا، ئێوارەش کاتژمێر ٧:١٠ جارێکی دیکە بۆردوومانکرایەوە".