وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانی توند لە دژی یەپەگە دەدات


وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند'' داوا لە یەپەگە دەكەین دۆخی ناجێگیری و هەستیاری سوریا نەقۆزنەوە.'' 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە نیویۆرک، سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بۆ رۆژنامەنوسان ڕایگەیاند' ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە سیاسەتی ناسەقامگیری لە ناوچەکە پەیڕەو دەکات و  ئێمە ناتوانین چاوپۆشی لەم رەفتارە شەڕانگێزە یەکلایەنەیە بکەین.'' 

وتیشی'' راپۆرتەکان باس لە هەندێک چالاکیی دەکەن لەناوخۆی سوریا، بەتایبەتی لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پەیامی ئێمە بۆ ئەوان ئەوەیە نا ئارامییەکان نەقۆزنەوەوەو خۆیان لە دۆخێکی نەخوازراوەوە نەگلێنن.'' 

جەختیشیکردەوە، یەپەکە نابێت ئەو دۆخە  ناجێگیر و هەستیارەی سوریا زیاتر ئاڵۆز بکەن. پێویستە رۆڵێکی بونیادنەر بگێڕن، ئەگەرنا، هەلپەرستی مەترسی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت.

سەرباری ئەم لێدوانە توندە، بەلآم یەکمجارە فیدان یەپەگە بە " تیرۆریست " ناوزەد ناکات.





AM:10:04:17/07/2025