کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند. 

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ پێنج شەممە ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەر هەندێک ناوچە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.'' 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەی هەینی، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبیت و پلەکانی گەرمانش بە نزیکی یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. 

پلەکانی گەرماش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە: 
هەولێر : ٤٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی : ٤٣ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٧ پلەی سیلیزی 
زاخۆ : ٤٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٤ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٧ پلەی سیلیزی




AM:11:32:17/07/2025