دوو هێرشی درۆنی بۆ سەر سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەنجامدرا.
بەپێی راگەیێندراوێکی دژە تیرۆری کوردستان، ڕۆژی ١٧ی تەمووز، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی سووریژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
لەبارەی ئەنجامی هێرشەکانەوە دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەکرد، زیان گیانی و مادییان نەبووە.
هەروەها، دژە تیرۆری کوردستان دەشڵێت '' لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
بە پێی دژەتیرۆری کوردستان جگە لە زیانی مادی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
هاوکات، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رۆژی چوارشەممە لە رایگەیاند'' بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە، زۆربەی ئەندامانیان ناچار بوون بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رابگرن.''