هەرێم وبەغدا رێککەوتن وبڕیار لە ناردنی مووچە درا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥  ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی دا.
 
بە پێی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ ئەستەمە پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان، ناردنی پارەکە رەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو. 
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی "جیاوازییەکی کەم کراوە لە رەشنووسەکە و ئەمە بۆ دوو مانگ بەردەوام دەبێت. دواتر لیژنەیەک دێتە هەرێمی کوردستان و بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە."

ئەو رەشنووسەی کە دوێنێ مەسرور بارزانی لەسەری واژووی کرد، بۆ دوو مانگەو، بەغدا مووچەی دوو مانگ دەنێرێت بۆ هەرێم.

بەپێی رێککەوتنەکە، رۆژانە دەبێت هەرێم بڕی ٢٣٠ هەزار بەرمیل لە ڕێگای سۆمۆوە هەناردە بکات. مانگانەش بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات. هەروەها بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە نەوت دەدرێت بە هەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆ.

بۆ پرسی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ و ٥٥ هەزار بەرمیل نەوتەکەی پێداویستی ناوخۆ. لیژنەی هاوبەشی هەردوولا بە دوای ئەم دوو بڕەدا دەچێت و، لە دوای دوو مانگەکە بڕەکە چەند بوو هەرێم و بەغدا پا بەند دەبن پێوەی.

 




PM:02:00:17/07/2025