ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٥ لەسەر رێگای کەلار-کفری، بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی سەیدە، سەربە ناحییەی سەرقەڵا، بە هەشت فیشەک تەقە لە ژنێک کرا و کوژرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کە کوژراوە، لە رێگای سەرەکی ناحیەی سەرقەڵە و رزگاری، کاری فرۆشتنی کلێنس و بنێشتی کردووە. وبکوژەکە دواتر لە ناحیەی نەوجول دەستگیرکراون.
پۆلیسی گەرمیانیش لە راگەیەندراوێکدا بارەی رووداوەکەوە وتی" کوژراو لەدایکبووی ١٩٩٦ـە و دانیشتووی ناحییەی رزگارییە، دوای رەوانەکردنی تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی دادی کەلار، لەئێستادا پۆلیس لەسەر چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
بە وتەی شایەتحاڵانیش، ئەو کەسانەی کە تەقەیان لێکردووە، کەسووکاری خۆی بوون و کوژراوەکە خاوەنی منداڵێکە.