وەزارەتی دارایی هەرێم گەنجینەكانی بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی ٧ ئاگادار كردۆتەوە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت: لیستی مووچە ئامادەیە و هەركات پارە هات لیستەكە ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا، داوای لە سەرجەم گەنجینەكان كردووە، كە بەپەلە لیستی مووچەی مانگی (٧)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆران ئامادە بكەن.
ئەوە لەكاتێكدایە ، ئەمڕۆ ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەندکرد و بڕیاری دا مووچەی مانگی (٥)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، لیستی مووچە ئامادەیە و هەر كات وەزارەتی دارایی عێراق پارە بنێرێت لیستەكە ڕادەگەیەنن و لە ٣ بۆ ٥ ڕۆژدا مووچە دابەش دەكەن.