دوێنێ شەو، لە رووداوێکی هاتووچۆ دا لەسەر رێگەی زەڕایەن-دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە میدیاکانی ڕاگەیاند'' رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن روویداوە و چوار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەیش بریتین لە ( یەک پیاو، دوو ژن، منداڵێک).''
بەپێی زانیارییەکان، پیاوێک، هاوسەرەکەی، خوشکی هاوسەرەکەی و منداڵێکیانە و تەرمەکانیان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور، بەیانی ئەمڕۆ بەخاسپێردران، تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە.
لەلای خۆشیەوە هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت" ئەمشەو کاژێر ١٠:٤٥ خولەک لە رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو سواڕەو لە جۆرەکانی (بارهەڵگر لە جۆری تانکەر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کراون) لە نزیک گوندی چنارە لە سەر رێگەی دەربەندیخان-زەڕایەن روویدا.''