بە هۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە لە سنووری چەمچەماڵ، دوو هاوڵاتی کوژران
بە پێی زانیارییەکانی ''سپی میدیا'' بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە لە ناحیەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ دوو هاوڵاتی کوژران یەکێکیان موختاری گوندەکەیە.
هاوکات، كێشه‌كه له‌سه‌ر زەوی و زار روویداوه و به‌وهۆیه‌وه هه‌ردوو خێزانه‌كه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌ته‌وه و شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولا روویداوه، له‌ئه‌نجامیشدا دوو كه‌س كوژراون، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش موختاری گوندی ئیبراهیم غوڵامه.
له‌ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته گونده‌كه و بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.