باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق ئیدانەی هێرشە درۆنییەکان دەکات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند'' هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان زیان بە ئابووریی عێراق دەگەیێنن.'' 
 
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رایگەیاند" بەریتانیا هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییانەی نێو عێراق شەرمەزار دەکات، لەنێویاندا ئەو هێرشانەی لەم هەفتەیەدا ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج.'' 
 
باڵیۆزخانەکە دەڵێت" ئەم هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر سەلامەتیی خەڵکی سڤیل و زیان بە ئابووری و سەقامگیریی عێراق دەگەیێنن، دەبێت حکومەتی عێراقیش رێگری هێرشی زیاتری هاوشێوە بکات و ئەو کەسانە رووبەڕووی لێپێچینەوە بکاتەوە، کە بەرپرسیارن لە هێرشەکان.'' 




PM:02:57:18/07/2025