ئەمرۆ هەینی ١٨ ی تەموز سوپای تورکیا دوای شەش رۆژ لە بێدەنگبوونی چەکەکان، تۆپبارانی چیای مەتینی کرد.
کامەران عوسمان لە رێکخراوی cpt رایگەیاند" لە دوای (٦) ڕۆژ لە ڕاگرتنی هێرشەکان، ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی چیای مەتینای کردەوە.
لە درێژەی لێدوانەکەیەدا وتیشی " لە کاتژمێر ١٩:٢٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، (٢) جار تۆپبارانی (گەلی مێوین)یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنوری قەزای ئامێدی کرد".
ئەو تۆپبارانە بووە مایەی کەوتنەوەی ئاگر لە بەشێکی چیای مەتین.
لە دوای مەراسیمی سوتاندنی چەک لەلایەن گروپێک گەریلاوە، سوپای تورکیا (١١) هێرش و تۆپبارانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و تەواوی هێرشەکانیش بۆسەر سنوری قەزای ئامێدی بوون لە پارێزگای دهۆک. ( کامەران عوسمان وا دەڵێت ).