داوای ئازادکردنی دەمیرتاش‌و یوکسەکداغ رەتکرایەوە


دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە، داواکاریی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و سەرجەم گیراوانی دۆزی کۆبانێی، رەتکردەوە.

رۆژی هەینی ١٨ ی تەموز ئەو داواکارییەی پێشکەشکرابوو بۆ ئازادکردنی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش (AİHM) بۆ جاری سێیەم بڕیاری دەرکرد کە مافەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاش پێشێل کراون، رەتکرایەوە.

دادگای ئەنقەرە، بە پاساوی ئەوەی کە "بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هێشتا یەکلاکەرەوە نییە"، داواکارییەکەی رەتکردەوە و بڕیاری بەردەوامبوونی زیندانیکردنیانی دەرکرد.

پێشتریش دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە چەندین بڕیاری جیاوازدا ڕایگەیاندبوو کە دەمیرتاش بە هۆکاری سیاسی دەستبەسەرکراوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی کردبوو.




AM:12:55:19/07/2025