سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق پاش ئەنجامدانی گفتوگۆی دوور و درێژ، قۆناغێکی جیاواز هاتووەتە ئاراوە لە بەرئەنجامی ڕێککەوتنەکان ئەم هەفتەیە نەوت هەناردە دەکرێتەوە و بەغداد مووچە دەنێرێت.
هەرێم کەماڵ ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند" پاش ئەنجامدانی گفتوگۆی دوور و درێژ، قۆناغێکی جیاواز هاتووەتە ئاراوە و ڕێککەوتن کراوە و لەم هەفتەیە هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە و مووچەش ڕەوانە دەکرێت".
هەرێم کەمال ئاغا باسی لەوەشکرد لە بەرئەنجامی ڕێککەوتنەکان ئەم هەفتەیە نەوت هەناردە دەکرێتەوە و بەغداد مووچە دەنێرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" ڕێککەوتنەکە بەرئەنجامی گفتوگۆی شاندی هاوبەش بووە".
رۆژی ١٦ی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، رەزامەندیی لەسەر لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان دەربڕی.
بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکە، مانگانە ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی و ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغداد دەکرێت، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆران خەرجدەکات.