عەلی باپیر بۆ پێنجەمین جار وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە

بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، عەلی باپیر، بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموز کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، دەستیپێکرد و بڕیارە دوو رۆژ بخایێنێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان لە یەکەمین ڕۆژی کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری جارێکی دیکە عەلی باپیر، بە سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردراوەتەوە.

عەلی باپیر لە ساڵی ٢٠٠١ ەوە تا ساڵی ٢٠٢١بۆ ماوەی (٢٠) ساڵ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بوو، دوای گۆڕینی ناوی كۆمەڵ و پۆستی ئەمیر، بوو بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆش لە كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بۆ دووەم جار بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە.




PM:03:31:19/07/2025