ئەمریکا: پێویستە چارەسەری پرسی مووچە و نەوت بکرێت



هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت'' وڵاتەکەی پابەندە بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ مووچە و هەناردەکردنی نەوت.'' 

ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت'' پێویستە حکومەتی عێراقی ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنیەكانی هەرێم ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکاتەوە.'' 

جەختیکردەوە، لە پابەندوون بە هاوبەشییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری ئاساییش و هەوڵەکانی هەردوولایان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ مووچە و هەناردەکردنی نەوت.

هەر لەو کۆبوونەوەیە باس لە پرسی چارەسەری ئاشتی و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە. 




PM:08:30:19/07/2025