فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پاپەندی خۆی بە بنەماکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز دووپاتکردەوە.
مەزڵوم عەبدی، دەڵێت'' لە ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووز پیرۆزبای لە گەلەکەمان دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنمان و دەرکردنی ڕژێمی بەشار ئەسەد.''
هەروەها، پاپەندی خۆی بە بنەماکانی شۆڕشەکە دووپاتکردەوە. کە دابینکردنی سەقامگیری و پەرەپێدانی داهاتووە بۆ نەوەی نوێ.
وتیشی'' یادی شەهیدانی شۆڕش و سوەیدا دەکەینەوە و پێشوازی لە سەرجەم هەوڵەکانی ئاگربەستی سوەیدا دەکەین.''