بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی فرۆشتنی دۆلاری دەکرد بە کەمتر لە نرخی بنەڕەتی خۆی.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو جۆرە دۆلارە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بە ''دۆلاری بلۆکراوی لیبی'' ناسراوە، کە ئەو دراوە لە بنەڕەتدا بونی نییە و دورە لەڕاستیەوە و دۆلارەکان کۆپی کراون و ساختەن، یاخود لە جێگای دراوی دۆلار دراوی ''٢٥٠ دیناری عێراقی'' دادەنرێت.
بەڕێوبەراییەتیەکە هۆشداریداوە بە هاوڵاتیان کە خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە دراوانە و تاکو پارە و سامانیان پارێزراوبێت.