مەزڵوم عەبدی و نێردەی ئەمریکا باسی چارەنووسی کورد دەکەن



مەزڵوم عەبدی و نێردەی ئەمریکا کۆبونەوە و باسیان لە هەنگاوی کردەیی كردووە  بۆ تێكەڵبوون لە سوریایەکی یەکگرتوودا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، رایدەگەیەنێت'' تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوی کردەیی كردووە بەرەو تێكەڵبوون  لە سوریایەکی یەکگرتوودا.'' 

بەوتەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، باراک لەگەڵ عەبدی باسی بارودۆخی ئێستای سوریا و پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە كردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری، هەروەها باسیان لە هەنگاوی کردەیی بەرەو تێكەڵبوون لە سوریایەکی یەکگرتوودا كردووەو، لەسەر ئەوە کۆک بوون کە کاتی یەکگرتوویی هاتووە.




AM:12:07:20/07/2025