کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ هەفتەی دووەم بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، لای خۆشیانەوە فەرمانبەرانی دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر بایکۆتی دەوامیان کرد و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتۆچۆی پارێزگای سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتیان ڕاگەیاندەوە و نەچوونەوە سەر کارەکانیان.
کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێن تا مووچە وەرنەگرین ناچینەوە سەر کارەکانمان و بەردەوام دەبین لە بایکۆت
هاوکات دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر ماوەی هەشت ڕۆژە کارەبایان نییە، ئەمە سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکانیان بۆیە ئەمڕۆ فەرمانبەران و دادوەرەکانی بایکۆتی دەوامیان کرد و ڕۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە.