کەمێک لەمەوبەردەنگۆی ئەوە بوو کە تەقینەوەیەک لە نزیک کێڵگەی کۆرمۆر روویداوە لەمبارەوە لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ لە روونکردنەوەیەکدا وتی" سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مینی کۆنی سەردمی ڕژێمی پێشوون ".
لە روونکردنەوەکەدا لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە کە " ئاگاداری هەموو لایەک ئەکەین ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠/ ٧/ ٢٠٢٥ لە سنوری ناحیەی قادرکەرەم و کێڵگەی کۆرومۆر هیچ تەقینەوەیەک ڕووینداوە و ئەوەی هەیە تیمێکی پسپۆری هەڵگرتنەوەی مین لە دەرەوەی کێڵگەکە سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مینی کۆنی سەردمی ڕژێمی پێشوون و هیچ تەقینەوەیەک ڕووی نەداوە."