لە دهۆک تەرمی باوک و کچێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی باوک و کچێک لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە و تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

بەگوێرەی پەیامنێری(سپی میدیا) لە دهۆک ئەمرۆ ڕۆژی یەشەممە ٢٠ی تەمموز تەرمی باوک و کچێک بە کوژراوی لە ماڵەکەیان لە کومەڵگای مەهەتێ لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە. 

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسە ئێوارەی دوێنێ دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا و دواتر خوشکەکەیشی کوشتوو. 

ئێستا تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەری دهۆکن. بەپێ زانیاریەکان تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە و گەڕان و پشکنین بەردەوامە.




PM:02:36:20/07/2025