وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت"هەرێم پابەندە داراییەکان جێبەجێ ناکات"، دەشڵێت"ئامادەکردنی خشتەکانی بودجە سوودی نابێت ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ نەکات".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تەمموز تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئامادەبوو وێڕای ئەوەی باسی لەوەکرد کە ناردنی مووچە پەیوەندیدارە بە هەناردەکردنەوەی نەوت، لەلێدوانێکی نوێشدا دەڵێت "هەرێم پابەندە داراییەکان جێبەجێناکات".
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد "هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ ناکات".
لەبارەی بودجەشەوە وتیشی "ئامادەکردنی خشتەکانی بودجە سوودی نابێت ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ نەکا".
بەوتەی وەزیری دارایی عێراق "ناجێگیریی نرخی نەوت هۆکارێکی دیکە بۆ ئامادە نەکردنی خشتەکانی بودجە"