پژاك ڕایگەیاند'' هێرشە درۆنییەکەی پێنجوێن لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە و ئەندامێکیان کوژراوە.''
یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات (یەرەکە) پژاك، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشەكەی دوێنێ پێنجوێن لەلایەن درۆنی کامیکازییەکانی خۆکوژی ئێرانەوە ئەنجامدراوە و تێیدا ئەندامێكی هێزەكانیان بەناوی "سمكۆ كۆبانێ" گیانی لەدەستداوە.
پژاك دەلێت'' ئێمە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانەدا بێ بەرگریی نامێنینەوە، بەڵام هێرش ناکەینە سەر هیچ کەسێک.''
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، ئێران لە شوێنی ئەوەی ڕێگەی دانوساتن و دیموکراسی بگرێتەبەر هێرشەکانی و توندوتیژییەکانی زیاتر دەکات.