پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق، کۆدەبێتەوە و باسی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕۆژی ٢١ی تەمووزی بڵاوکردەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی پارێزگای واست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە، هاوکات، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەست پێ بکات. 

ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەیک دەبێت چەند هێرشێک بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ئەنجامدەدرێت و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگیراوە هەر ئەمەش کێشەی جێبەجێکردنی ڕێککەونی مووچە دروستکردوە تا ئێستاش سەرچاوەی ئەو هێرشانە و هۆکارەکەی بە فەرمی ئاشكرانەکراوە. 




AM:12:05:21/07/2025