بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە کاتی داخستنی بازڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک نزم بووەوە.
پەیامنێری ( سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٩ هەزارو ٨٥٠ دینارە، دوێنێ ئێوارە بە ١٣٩ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٩ هەزار و ٨٣٨ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤هەزار و ٩٦٧ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٩٩٨ لیرەی تورکیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١ هەزار و ٧٢٠ دینار.