روانگەی ئابوری عێراق ژمارەی درۆنەکان کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمیان کردووەتە ئامانج ئاشکرای دەکات ودەڵێت" ئەم هێرشانە زیانێکی زۆریان هەبووە".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥ رووانگەی ئابوریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە " نزیکەی ٥٨ درۆن هێرشیانکردووەتە سەر ئامانجەکانیان لە هەرێمی کوردستان."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بەشێوەیەکی بەرچاویش بەرهەمهێنانی نەوتیان وەستاندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە ئەم کێڵگە نەوتییانەی گرتووەتەوە:
- کێڵگەی شێخان (رۆژانە نزیکەی ٤٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).
- کێڵگەی تاوکێ (رۆژانە نزیکەی ٢٩ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).
- کێڵگەی بیشخابور (رۆژانە ٥٤ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).
- کێڵگەی خورمەڵە (رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).
- کێڵگەی سەرسەنگ (رۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).