بەرپرسێکی هەرێم: چاوەڕێی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت كە بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت " چاوەڕێی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت كە بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات".

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد لە لێدوانێک دا بۆ میدیای یەکێتیی رایگەیاند، بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج چاوەڕێی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت.

ئاشکراشیکرد "تیمێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغداد بوون و لەگەڵ تیمی فەرمانگەی ژمێریایی وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینی بوون و كارەكان تەواوبووە و چاوەڕێی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت كە بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ له‌ هه‌رێم ٨٠ رۆژی تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه‌ له‌به‌غداوه‌ دیارینەکراوە.




PM:06:43:21/07/2025