پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا گەیشتوەتە قۆناغێکی نوێ و ئەمڕۆ سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا ''میت'' سەردانی دەم پارتی کرد.
ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا ''میت'' ڕۆژی ٢١ی تەمووز لە پەرلەمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە، لە ناویشیان سەردانی دەم پارتی کرد و تاوتوێ پێشهاتە نوێیەکانی پڕۆسەی ئاشتیان کرد.
سەردانەکە هاوكاتە لەگەڵ تەواوبوونی كارەكانی دروستكردنی كۆمسیۆنی تایبەت بە چارەسەری دۆزی كورد لە پەرلەمانی توركیا، كۆمسیۆنێك كە كورد چاوەڕوانە لەرێگەیەوە فۆرمێكی یاسایی بە پرۆسەكە بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سوورداش لە ڕێوڕەسمێکدا ٣٠ گەریلای پەکەکە چەکەکانیان وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا سووتاند.