ئەمریکا و تورکیا هۆشداری توند دەدەن بە هەسەدە و وادەی کۆتایی بۆ بوون بە بەشێک لە سوپای سووریا دیاری دەکەن.
ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای، لە زاری چەند سەرچاوەیەک ئەوەی بڵاویکردەوە'' هەر یەک لە بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا فشارەکانیان بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر کردوە بۆ ئەوەی بەشداری لە سوپای سووریا بکەن.''
بەپێی ماڵپەڕەکە، هەسەدە ماوەی ٣٠ ڕۆژی بۆ دیاری کراوە بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە سوپای سووریا و ئەم داوایە لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوی دیمەشق بە ئاشکرا ئاڕاستەی هەسەدە کراوە.
هاوکات، هەسەدە لەوە ئاگادارکراوەتەوە کە تەنها بە شێک لە هێزەکانیان دەبنە بەشێک لە سوپا سەرجەمیان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی کاتی سووریا دەبن، هەروەها ڕەتیان کردوتەوە کە یەپەژە بچێتە ڕیزی سوپاوە.