وتەبێژی حكومەتی عێراق: ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر گرنگە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند'' ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر گرنگە و لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و دەستوردایە.'' 

باسم عەوادی، لە دواین لێدوانیدا دەڵێت'' حكومەتی هەرێم پابەنددەكرێت بە رادەستكردنی ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ و ٥٠ هەزار بەرمیلیش بۆ بەكارهێنانی نێوخۆیی لە پارێزگاكانی هەرێم، سۆمۆ هەناردەی نەوتەكە دەگرێتە ئەستۆ و داهاتەكەی دەخاتە خەزێنەی گشتی كە خەزێنەیەكی یەكگرتوە.''

وتیشی'' ئەو رێكارەش لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دێتەوە و گەرەنتی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە خەزێنەی فیدراڵی و بەپێی یاسا و بودجە دەكات.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد. بڕیارەكە پشت بەستوە بەو بنەمایانەی كە لە بودجەی سێ ساڵەدا هاتوون و ئەم جارە بەشێوەیەك كارایە كە یاسا دەخاتە سەرو هەر لایەنێکی سیاسی كە ئەوەش وەرچەرخانێكی باشە. 




PM:08:46:21/07/2025