ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئاگاداركردنەوەیەكدا، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە کە لە راپۆرتێکی ماڵپەری " میدل ئیست ئای" بەرتانیدا هاتووە، سەبارەت بە هێزەکانیان و رۆڵی داهاتویان لە سوریا.
هەسەدە، جەختشدەكەنەوە لەوەی ئەو زانیاریانە درۆن و ئامانجیان چەواشەکردنی رای گشتییە کە بەمەبەست بڵاوکراوتەوە.
ماڵپەری "میدل ئیست ئای" ئەمڕۆ لە راپۆرتێكدا دەڵێت'' ئەمەریکا و تورکیا لە میانی کۆبونەوەیەکدا کە هەفتەی رابردوو لە سوریا بەڕێوەچووه، بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا وادەی ٣٠ رۆژیان بە هێزەکانی سوریای دیموکرات داوە بۆ ئەوەی تێكەڵ بە حکومەتی دیمەشق بن.''