شاخه‌وان عه‌بدوڵا: باشترین بڕیار کشانەوەیە لە بەغدا

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند'' باشترین بڕیارێك به‌لای منه‌وه‌ كشانه‌وه‌یه‌ له‌به‌غدا، خۆزگە ئەو بڕیارە دەدرا'' 

  شاخه‌وان عه‌بدوڵا لە پلاتفۆڕمی فه‌یسبووك بڵاویکردەوە'' لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی خه‌رج نه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، دووباره‌بونه‌وه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ دیارترین ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ بوون، كه‌ له‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ''ئۆسترالیا و رۆمانیا و روسیا'' تاوتوێکراون.'' 

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری هاوڵاتیان لەسەر پۆستەکەی دەڵێت" باشترین بڕیارێك به‌لای منه‌وه‌ كشانه‌وه‌یه‌ له‌به‌غدا، خۆزگە ئەو بڕیارە دەدرا".

وتیشی" من هیچ كات بروام به‌به‌ڵێن و گفته‌كانیان نییه‌ به‌ڵام به‌رده‌وامیشین دیاره‌ دوای هێرشه‌ درۆنییه‌كان و بڕیاره‌كه‌ی توركیا ده‌بێت پیداچوونه‌وه‌ بكرێت به‌و لێكتێگه‌یه‌شتنه‌کانی نێوانمان.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ٨٠ ڕۆژە مووچە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە و تاوەکو ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغداد و هەرێم و ناردنی مووچە نییە. 




PM:10:53:21/07/2025