چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکان دەکات


چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. 

چوارچێوەی هەماهەنگی لە پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ڕایەگیاند'' ئیدانەی بەردەوامیی ئەو بۆردوومانانە دەکەین کە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج، چونکە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر سامانی نیشتمانی و بەرژەوەندییە گشتییەکان و لێدانە لە ژینگەی وەبەرهێنان و پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەقامگیری.''

سەرکردە شیعەکان داواشیان لە حکومەت فیدڕاڵ کردوە، هەڵوێستێکی تووندی هەبێت بۆ ئاشکراکردنی دەستی پشت ئەو هێرشانە و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان.

 چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانی خۆیان لە ئاگرکەوتنەوەکەی پارێزگای واست دەڕبڕیوە، داواش دەکات لێکۆڵینەوەکان تەواو بکرێن و لێپرسینەوە لە هەرکەسێک بکرێت کە کەمتەرخەمی هەبووە. 




PM:11:18:21/07/2025