وەزیری دەرەوەی عێراق، ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنج لەلایەن عێراقەوە دەنێردرێت.
فوئاد حسێن، بە میدیای نزیک لە حکومەتی ڕاگەیاند'' شەوی ڕابردو نزیکەی ١٥ پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ شەش سەرکردە و بەرپرسی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام داوە، باریارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.''
ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار بنێرێت بۆ بەغدا، کە بڕەکەی ١٢٠ ملیار دینارە، هەروەها دەست بکات بە رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ بەگوێرەی ئەو بڕەی ئێستا لەبەردەستە.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ٨٠ ڕۆژە مووچە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە و تاوەکو ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغداد و هەرێم و ناردنی مووچە نییە.