وەزارەتی دارایی هەرێم: ١٢٠ ملیار دینارمان ڕادەستی بەغدا کرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.'' 

ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٢ی تەمووز، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان،  بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٥  کە بڕەکەی دەگاتە ١٢٠ ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 

ئەمەش بۆ یەکەم جارە وەزارەتی دارایی بڕێکی پارەی لەو شێوەیە ڕادەستی بەغدا بکات و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ حکومەتی عێراق مووچەی مانگی پێنج خەرج بکات، لە کاتێکدا نزیکەی ٨٠ ڕۆژە مووچە خۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتەوە. 




AM:10:20:22/07/2025