خەزعەلی: هێرشە درۆنییەکان هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکان


قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی هەق، ڕایگەیاند'' لە ماوەی ڕابردودا بەشێک لە كێڵگە و كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان كرانە ئامانج، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی كێشەكان لەگەڵ هەرێم چارەسەر بكات، کە بەمەستی ئەوەیە نەوت ڕادەستی دەڵەت بکرێتەوە.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانە بوونەتە بەهانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێن نەوتیان نییە و دەبێت مووچەمان بۆ بنێرن، باسی لەوەشکرد، ئەگەر ویستی ئەوەمان هەبێت بزانینی کێ هێرشەکانی ئەنجامداوە دەبیت بزانینی لە بەرژەوەندی کێدایە. 

لە کۆتایدا خەزعەلی ئیدانەی هێرشەکانی کرد و وتیشی'' داوا لە حكومەت دەكەین هەموو هەوڵێكی خۆی بدات بۆ ئاشكراكردنی بكەری راستەقینە.'' 




AM:11:55:22/07/2025