وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ریگه‌یاند" ئێستا هه‌رێم توانای به‌رهه‌مهێنانی ٨١ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه و ٣١ هه‌زار به‌رمیلی راده‌ستی به‌غدا ده‌كات".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی تەمموز فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند كه له راپۆرتی لیژنه‌كه‌ی به‌غدا باس له‌وه كراوه توانای هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێستادا ٨١ به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا".
وتیشی: "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه، ٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ناوخۆی هه‌رێم به‌كار ده‌هێنرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند كه له ئێستادا ده‌بێت ٣١ هه‌زاره‌كه‌ش راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند كه "بەپێی بڕیاری ٥٥٠ی ئەنجومەنی وەزیران کە لە کۆبوونەوەی بەپەلەی رۆژی پێنجشەممە ١٧ی تەموزی ٢٠٢٥ پەسەندکرا، رێگە بە وەزارەتی دارایی درا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ خەرج بکات".