"خانەنشینان ٥ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن"

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، بریارە، لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاردا نزیكەی ١١٥٠ خانەشین لە سلێمانی  (٥) مووچە پێكەوە وەردەگرن.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  بریارە ئەو خانەنشینانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون و رێکارەکانیان  تەواو بوەو ناویان لە لیستی مووچە دا هاتوەتەوە، لەكاتی دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاردا پێنج مووچە پێکەوە وەر بگرن کە لە سلێمانی ژمارەیان نزیکەی ١١٥٠ کەسە."

راشیگەیاند" لە مانگی حوزەیرانیشدا، لەکاتی هاتنی مووچەدا لە سڵێمانی نزیکەی ٢٠٠٠ کەسیتر مووچەی شەش مانگ پێکەوە وەردەگرن."

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، ئاشکرای کرد بۆ مانگی تەمووز ژمارەی ئەو خانەنشینانەی ناویان چوەتە لیستی مووچە کەمترە، چوونکە وردە وردە ژمارەیان کەم دەکات.

 دەشڵێت "بە گشتی لە سلێمانی بۆ ئەم سی مانگە نزیکەی ٥٠٠٠ هەزار کەس مووچەکانیان وەردەگرن کە  لە مانگی یەکەوە وەریان نەگرتوە و تازە خانەنشین بوون".

سادق عوسمان ئاماژەی بەوەشدا، لە هەرێم بە گشتی  تائێستا نزیكەی ١٥  بۆ ٢٠هەزار حانەنشین موچەكانیان بۆ بەستراوەو، هەرمانگەو ژمارەیەك مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.




AM:12:02:23/07/2025