کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و خۆڵبارین دەستپێدەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێـت لەگەڵ کەمێک توزو پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( ١-٢ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ئاشکراشی کرد کە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبیت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( ١-٢2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : ٤٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٤ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٩ پلەی سیلیزی