هۆکاری نەناردنی مووچە ئاشکرا دەکرێت


وتەبێژی حکومەتی هەرێم هۆکاری نە ناردنی مووچەی مانگی پێنج لەلایەن بەغداوە ئاشکرا کرد کە نەبوونی سویلەیە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوار شەممە ٢٣ ی تەموز لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند"شەوی ڕابردوو بە بیانووی نەبوونی سیولەوە ویستیان ناردنی مووچە دوابخەن، بەڵام ئەمڕۆ بەڵێنیان داوە چارەسەری سیولەش بکەن و پارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران ڕەوانە بکەن".

لە درێژەی لێدوانەکەیەدا وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی "وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەکاری خۆی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و گوێ بەوەش نەدرێت پشوو بێت یان ڕۆژانی ئاسایی،".

پێشەوا هەورامی جەختیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی ئیلتزاماتی سەرشانی هەیە جێبەجێی کردووە، بۆیە دەستوەردان هەبووە چ لەناوەوەی عێراق و دەرەوەش کە بەم جۆرەی ئێستا بابەتی مووچەی هەرێم نابێت بەردەوام بێت .

بڕیار بوو رۆژی چوار شەممە مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەرێم بکرێت، بەڵام ئەمڕۆش دەوامی فەرمی تەواو بووم بەبێ ناردنی مووچە. 




PM:03:08:23/07/2025