ڤیدیۆ.. وتەبێژی حكومەت ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم ئاشكرا دەكات

‌سەفین دزەیی
بەوتەی سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەت، لەهەرێمی كوردستان ملیۆنێك‌و 400 هەزار موچەخۆر هەیە‌و تەنها 740 هەزاریان فەرمانبەرن.

سەفین دزەی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كەنالی (KNN) ئاشكرای كرد: له‌ هه‌رێمی‌  كوردستان، ملیۆنێك و 400 هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌ن و ته‌نها 740 هه‌زار كه‌سیان فه‌رمانبه‌رن، ڕوونیشیكرده‌وه‌: وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ جدی‌ ده‌كات به‌ لیستی‌ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا بۆ نه‌هێشتنی‌ مووچه‌خۆری‌ بندیوارو دوو مووچه‌.






PM:03:40:08/12/2014