پلەی گەرمای ئەمڕۆی ناوچەیەکی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لە راگەیاندنێکدا لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕوە، ئاماژە بەوە دەکات کەشوهەوای گەرمیان بەرزترین پلەی تۆمار کردو نزیک بووە لە ٥٠ پلە.

کەشناسی هەرێم بەپێی نەخشەیەک کە کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، شارۆچکەی مەیدان لە گەرمیان گەرمترین پلەی تۆمار کردووە کە ٤٨ پلە بووە، هەروەها خانەقین ٤٧ پلە بووە.

پارێزگاکان گەرمترینیان هەولێر و دهۆکەو ٤٥ پلەی سیرزییە، هەرچی سلێمانییە ٤٤ پلەو هەڵەبجە ٤٣ پلەیە.

فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەرانە کە ٣٤ پلەی سیریزییە.

کەشناسی هەرێم بەیانی ئەمڕۆش بڵاویکردەوە کە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبیت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( ١- ٢ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

 




PM:04:06:23/07/2025