«مەزڵوم عەبدی گەیشتە فەڕەنسا»

میدیاکانی ڕۆزئاوای کوردستان ئاشکرای دەکەن مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بە سەردانێك گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بریارە لەگەڵ بەرپرسانی سوریا بە نێوندگیری فەڕەنسا و ئەمریکا کۆبێنتەوە.( هەرچەندە هەسەدە هیچی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە).

ماڵپەڕی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە ئەمشەو چوارشەممە ٢٣ی تەمموز مەزڵوم عەبدی فەرماندە هێزەکانی هەسەدە بە سەردانێک گەیشتە فەڕەنسا و بە گوێرەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت  وا بڕیارە ڕۆژی هەینی كۆبوونەوەی نێوان هەر دوو دەستەی دانوستانی هەسەدە و حكومەتی سووریا لە پاریس بەڕێوە بچێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا وەکو نوێنەری حكومەتی سووریا و تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ سوریا و ژان نۆیل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش بەشدار دەبن.

بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئامانجی دانوستانەکە بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەتی سوریا دەبێت کە بەپێی رێکەوتنی ١٠ی ئایاری رابردوو لەنێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا واژۆكرا.



PM:11:04:23/07/2025