وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەت و بڕەکەی لە ٩٧٤ ملیار دینار زیاترە.''
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە'' ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، بڕی ٩٧٤ ملیار و ٨١٣ ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.''
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی هەینی ٢٥ی تەمووز دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٨٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتەوە.