وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە، لە سبەی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بە پێی ئەو خشتەی کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردوتەوە، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران لە ماوەی سێ ڕۆژدا دابەشدەکرێت، ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەک شەممە بەردەوام دەبێت.
سبەی، هەینی کە یەکەم رۆژی دابەشکردنەکەیە، هەر یەک لە خانەنشینی شارستانی، خاوەنپێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی کیمیاکاران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، مووچەکانیان وەردەگرن، لە پاشان لە دوو ڕۆژی دواتر دابەشکردنی مووچە بەردوام دەبێت.
وێنەی لیستی مووچەی مانگی ئایار: