ئامێدی.. شوانێک لە تەقینەوەیەکدا گیانی لەدەست دا


لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە شوان بووەو خەڵکی پارێزگای موسڵ بوو گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شوانێک بەناوی هەمام فەهد حەمۆ، تەمەن ٢٠ ساڵ، دانیشتووی پارێزگای موسڵ، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گیانی لەدەستدا. تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئامێدی.

خێزانی شوانەکە باس لەوە دەکەن کە چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕووی لە ناوچەکە کردووە و کاری شوانکاری کردووە.




PM:12:17:24/07/2025