میدیای گۆڕان ئاشکرایدەکات، مەترسی لەسەر رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا دروستدەبێت، حکومەتی هەرێم توانای دابینکردنی ١٢٠ملیاری داهاتی ناوخۆیان نیە
بەپێی زانیاریەکانی میدیای گۆران چەندین لیژنە لە نێوان هەردو حکومەتی ناوەند و هەرێم پێکهێنراون و دەڵێت'' تیمێکی حکومەتی هەرێم بە لیژنەیەکی حکومەتی ناوەندیان راگەیاندوە هەرێمی کوردستان توانای دابینکردنی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی نیە.''
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندوتەوە کە خەرجی ناوخۆی مانگانە ١٦٠ ملیار دینارەو لەگەڵ ئەو ١٢٠ ملیار دینارەی رادەستی بەغدادی دەکات بۆی دابین ناکرێت.
میدیاکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەکەی هەرێم داوایان لە لیژنەکانی حکومەتی هەرێم کردوە خۆیان بێن بە مەیدانی بەدواداچون بکەن بۆ راستی و سەلماندنی ئەو داتایانە.
هەروەها، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو وەفدێک لە حکومەتی ناوەندەوە بێنە هەرێم بۆ سەر کێڵگە نەوتیەکان چونکە خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ پەیوەستکراوە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە کە بڕیارە تا ناوەراستی مانگی داهاتو دەستپێبکاتەوە.